١٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٠٤
درێژەی ڕاوێژکاریەکانی ئێڕان وڕوسیا لە بارەی سووریا

جێگری عەرەبی و ئافریقایی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ ڕاوێژکاری لەگەڵ کاربەدەستانی ڕوسیا لە چوارچیوەی چارەسەر کرانی قەیرانی سووریا چوو بۆ مسکۆ.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :"حسێن جابری ئەنساری" جێگری عەرەبی وئافریقایی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە بەر لە چوون بۆ مسکۆ بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی ئەم دوائیەی ڕوسیاو ئەمریکا بۆ ئاگر بەس لە سووریا وتی: هەر چەشنە ریککەوتن و رێگە چارەیەک لە قەیرانی سووریا دەبێ لەسەر سێ ڕەهەند وبابەتی ، ئینسانی، ئەمنیەتی و سیاسی بێت.

جابری ئەنساری هەروەها لە وتووێژ لە گەڵ ئێرنا جەختی کرد: قەیرانی سووریا لەلایەکەوە مەسەلەو پرسێکی ئەمنیەتیە چۆنکە تاقمە ترۆریستەکان بە بەشداری بەربڵاو لەم وڵاتە ئەمنیەتی ناوچە وجیهانیان تۆشی کێشە کردووە کەوایە هەر رێگە چارەیەک و رێککەوتنێک بەبێ سەرنج دان بە م ڕەهەندی قەیرانە بێ ئاکام دەبێت.

جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێڕان وتی: کارەساتی ئینسانی کە لە ئاکامی قەیرانی سووریا بەدیی هاتووە پێویستی رێگەچارەی خیرا و بە پەلە یەو دەبێ بچیتە بواری جێ بەجێ کرانەوە .

جابری ئەنساری وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو کات بڕوای بووە قەیرانی سووریا ڕێگە چارەی سیاسی نیەو دەبێ لە ڕێگەی چارەسەری ئاشتی خوازانە کۆتایی پێ بدرێت....

کۆتایی کورتە نامە/310